تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٢٠٥ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٠٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەزار و ٥٧٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١٣ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen M  | 07.10.2021 - نوێکردنەوە : 08.10.2021
هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٢٠٥ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٠٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٤٣٨ تووشبوو، ٣٧٥ لە سلێمانی، ٣٠٦ لە دهۆک، ٦١ لە راپەڕین، ١٩ لە گەرمیان و شەش کەسیش لە هەڵەبجە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٧٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٥٢٠ کەس، ٥٠٠ کەس لە هەولێر، ٤٤٣ کەس لە سلێمانی، ٤٨ لە گەرمیان، ٣٩ کەس لە هەڵەبجە و ٢٤ کەسیش لە راپەڕین.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، شەش کەس لە هەولێر، سێ لە سلێمانی، سێ لە دهۆک و یەک کەسیش هەڵەبجە.

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و ١٨٥ هەزار و ٢٨٦ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ٣٤٠ هەزار و ٤٩٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ٣٠٨ هەزار و ٢٣٦ کەس چاکبوونەتەوە و ٢٦ هەزار و ٢٩١ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها تا ئێستا پێنج هەزار و ٩٦٨ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın