تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. هەزار و ١٤٧ حاڵەتی تووشبوون و ١٢ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٤٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٥١٧ کەس چاکبوونەتەوە، ١٢ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

Abdullah Abdulmanaf Shukur  | 17.10.2021 - نوێکردنەوە : 18.10.2021
هەرێمی کوردستان.. هەزار و ١٤٧ حاڵەتی تووشبوون و ١٢ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر- AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٤٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٥١٧ کەس چاکبوونەتەوە، ١٢ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID -19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٤٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٥٨١ کەس، ٢٧٧ لە سلێمانی، ١٢٩ لە دهۆک، ٦٠ لە راپەڕین،٥١ لە هەڵەبجە و ٤٩ کەسیش لە گەرمیان.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە شەش کەس لە هەولێر، چوار کەس لە دهۆک، یەک لە سلێمانی و یەک کەسیش لە گەرمیان بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا سێ ملیۆن و ٢٥٣ هەزار و ٢٥١ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٣٥٠ هەزار و ١٩٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە و شەش هەزار و ١٣٦ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın