Hawkar Yaseen
05 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2021
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٥١٩ کەس، ٢٤٩ لە هەولێر، ١٩٨ لە سلێمانی، ٦٦ لە گەرمیان، ١٠ لە راپەڕین و سێ کەسیش لە هەڵەبجە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٠٧ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە ٢٣٠ کەس، ٨٨ لە سلێمانی، ٨١ لە هەولێر، حەوت کەس لە گەرمیان و یەک کەسیش لە راپەڕین.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، هەشت کەس لە دهۆک، چوار کەس لە سلێمانی، سێ لە هەولێر و یەک کەسیش لە گەرمیان.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٤٢٦ هەزار و ٢٠٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ١٢٦ هەزار و ١٩١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و ١١١ هەزار و ٤٩٤ کەس چاکبوونەتەوە و ١٠ هەزار و ٩٦٦ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها تا ئێستا سێ هەزار و ٧٣١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.