هیندستان.. گیانلەدەستدانی دوو هه‌زار و ٦٧٧ کەسی دیكه بەهۆی كۆرۆنا
لە هیندستان له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١١٤ هه‌زار و ٤٦٠ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە، ئه‌مه‌یش کەمترین ژمارەی حاڵه‌ته تۆماركراوەکانە له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
لە هیندستان له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو هه‌زار و ٦٧٧ كه‌س به‌هۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١١٤ هه‌زار و ٤٦٠ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە. ئه‌مه‌یش کەمترین ژمارەی حاڵه‌ته تۆماركراوەکانە له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، دوو هه‌زار و ٦٧٧ تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.
به‌م جۆره لە کاتێکدا تێکڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە هیندستان گەیشتووەتە ٢٨ ملیۆن و ٨٠٩ هەزار و ٣٣٩ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٤٦ هەزار و ٧٥٩ کەس.
پسپۆڕان هۆشدارییان داوه له‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاکه زۆر لە ژمارە راگەیەنراوەکان زیاتر بێت.
ژمارەی ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، نزیكبووه‌ته‌وه له ٢٣١ ملیۆن و ٤١٧ هەزار له كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانی هیندستان نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و ٤٠٠ ملیۆن كه‌سه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن