لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی نەخۆشخانەی رزگاری: "کەس بەهۆی نەمانی ئۆکسجین گیانی لەدەست نەداوە"
لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی رووداوی رۆژی ٧/٣٠ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له هه‌ولێر رایگەیاند کە لە هەولێر و نەخۆشخانەی رزگاری هیچ کەسێک بەهۆی نەمانی ئۆکسجین گیانی لەدەست نەداوە.
Arbil
هەولێر AA
لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی رووداوی رۆژی ٧/٣٠ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له هه‌ولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە رووداوی نەمانی ئۆکسجینی شل لە نەخۆشخانەکە بەهۆی ئەو کۆمپانیایە بووە کە گرێبەستی دابینکردنی ئۆکسجینی شلی بۆ نەخۆشخانەکە هەیە و لەو ماوەیەش بە ئۆکسجینی قەنینە کێشەکە چارەسەر کراوە.
لێژنه‌کە راشیگەیاندووە لەو رۆژەدا، هیچ کەسێک بەهۆی نەمانی ئۆکسجین گیانی لەدەست نەداوە و ئەوانەی مردوون بەهۆی توندی نەخۆشییەکەیان و ناجێگیری باری تەندروستییان بووە هاتووە "دوای لێكۆڵینه‌وه و به دواداچوونی ورد ده‌ركه‌وت ئه‌م نه‌خۆشانه كه گیانیان له ده‌ستداوه ئۆكسجینیان لێ نه‌بڕاوه و كێشه‌ی بێ ئۆكسجینیان نه‌بووه و پێش ئه‌و رووداوه دۆخی ته‌ندروستییان به‌ھۆی توندى نه‌خۆشیه‌كه‌یان ناجێگیربووه".
لێژنه‌کە هەواڵی چەند میدیایەک رەت دەکاتەوە کە ئاماژەیان بەوەدابوو بەهۆی نەمانی ئۆکسجین ١٨ نەخۆش گیانیان لەدەستداوە و دەڵێت "به‌داخه‌وه به‌شێكی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به ئامانج و بێ ئامانج ئه‌م دۆخه‌یان قۆستۆته‌وه و به‌بێ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك وایان پیشانداوه كه له‌م رۆژه‌دا، ١٨ كه‌س له‌به‌ر بێ ئۆكسجینی مردوون، به‌ڵام به درێژایی رۆژی ٧/٣٠ چوار كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه، ئەوانیش بەهۆی بێ ئۆکسجینی نەبووە".
لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی رووداوی رۆژی ٧/٣٠ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له هه‌ولێر دەربارەی لەکارکەوتن و چاک نەکردنەوەی کارگەی ئۆکسجینی نەخۆشخانەی رزگاریش دەڵێت "سه‌باره‌ت به چاك نه‌كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی ئۆكسجینی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌می دابه‌شكردنی ئۆكسجین گۆڕدرابوو نه‌خۆشخانه‌كه پێویستی پێ نه‌بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ى نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا له ماوه‌یه‌كی كورت زۆر زیادی كردووه و پێویستی له‌سه‌ر ئۆكسجین زیاتر بووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر له رێكه‌وتی ٢٠٢٠/٧/٤ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كردووه بۆ چاككردنه‌وه‌ی كارگه‌كه و بڕیاره له رۆژی ٢٠٢٠/٨/١٠ ته‌واو ببێت و كارگه‌كه ده‌ست به‌كاركردن بكاته‌وه".