فەڕەنسا.. لە دوايين شەش مانگدا بەرزترین ژمارەى گيانلەدەستدانى رۆژانە بە کۆرۆنا تۆماركراوە
لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٣٣ هەزار و ٤١٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و كۆى گشتى حاڵەتەكانى تووشبوون بۆ يەك مليۆن و ١٩٨ هەزار و ٦٩٥ حاڵەت بەرزبووەتەوە.
Ile-de-France
پاريس - AA
لە فەڕەنسا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٥٢٣ تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستدا، بەمشێوەيە لە دوايين شەش مانگدا بەرزترين ژمارەى گيانلەدەستدانى رۆژانە تۆماركراوە.
بە گوێرەى ئەو ئامارانەى كە لە دامەزراوەى تەندروستيى گشتييەوە بڵاوكراوەتەوە، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٣٣ هەزار و ٤١٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و كۆى گشتى حاڵەتەكانى تووشبوون بۆ يەك مليۆن و ١٩٨ هەزار و ٦٩٥ حاڵەت بەرزبووەتەوە.
هاوكات ٥٢٣ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و كۆى گشتى گيانلەدەستدان بە كۆرۆنا گەيشتە ٣٥ هەزار و ٥٤١، ئەم ژمارەيە لە دوايين شەش مانگدا بەرزترين ژمارەى گيانلەدەستدانى رۆژانە كە تۆماركرابێت.
هەر بە پێى ئامارەكان چارەسەرى پزيشكيى ١٨ هەزار و ٩٧٨ تووشبوو لە نەخۆشخانەكان بەردەوامە كە دوو هەزار و ٩١٨ نەخۆشيان لەژێر چاودێرى چڕدان. ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بە زيادبوونى هەزار و ٣٦٩ كەس گەيشتووەتە ١١٢ هەزار و ٧١٦ تووشبوو.
رێژەى ئەو پشكنينانەى كە بە پۆزەتيف دەردەچن لەسەدا ١٨،٤ــە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن