تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

عێراق.. دوو ھەزار و ١٣٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٢٠٢ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە".

Zana Natık Kerem  | 23.11.2020 - نوێکردنەوە : 23.11.2020
عێراق.. دوو ھەزار و ١٣٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە رایگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ١٦٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٣٨ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٢٠٢ کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٥٣٧ ھەزار و ٤٥٧ کەس و لەو ژمارەیەش ١١ ھەزار و ٩٩٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٦٧ ھەزار و ٦٥٤ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın