تەندروستی

سلێمانی.. یادی رۆژی جیهانی بێهۆشكاری

- پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بەشی بێهۆشكاری لە شاری سلێمانی، یادی رۆژی جیهانی بێهۆشكاری دەكەنەوە.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 16.10.2019 - نوێکردنەوە : 19.11.2019
سلێمانی.. یادی رۆژی جیهانی بێهۆشكاری

As Sulaymaniyah
سلێمانی - AA

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بێهۆشكارییە، بەو بۆنەیەوە یادی ئەو رۆژە لە وڵاتانی جیهاندا دەكرێتەوە. لە هەرێمی كوردستان بۆ یەكەمجار لە سلێمانی یادەكە لە لایەن فەرمانگەی تەندروستی شارەكەوە دەكرێتەوە.

لێپرسراوی هۆبەی یاریدەدەرانی بێهۆشكاری لە فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی، كەمال عەبدولڕەحمان لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەمڕۆ 16ی ئۆكتۆبەر رۆژی جیهانی بێهۆشكارانە لە سەرتاسەری جیهاندا، ئێمەش بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەو یادە لە شاری سلێمانی دەكەینەوە".

ئەو گوتی: "لەم یادەدا چالاكی و كارەكانمان بە هاووڵاتییان ئاشنا دەكەین، جگە لەوەش ئەو مافانەی هەمانە و تا ئێستا دەستەبەر نەكراوە، بەلایەنی پەیوەندیداری دەگەیەنین".

بەگوێرەی ئاماری هۆبەكە لە سلێمانی 50 پزیشكی پسپۆڕی بێهۆشكاری و 300 یاریدەدەری بێهۆشكاری هەیە.
كەمال عەبدولڕەحمان گوتی: "وەك پزیشك و یاریدەدەرانی بێهۆشكاری پێكەوە هەماهەنگین و لەناو هۆڵەكانی نەشتەرگەری و چاودێری ورد تەواوكەری یەكترین و ئەركی سەرشانی خۆمان جێبەجێ‌ دەكەین لە بێهۆشكردنی نەخۆش".

لێپرسراوی هۆبەی یاریدەدەرانی بێهۆشكاری لە فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی لەبارەی مێژووی ئەم رۆژەوە گوتی: "بۆیەكەمجار لە ساڵی 1846 لە نەخۆشخانەیەكی ئەمریكا لە لایەن پزیشكێكی ئەو وڵاتەوە یەكەم كاری بێهۆشكاری ئەنجام درا، هەروەها لە پەنجاكانی سەدەی رابردوو لە سلێمانی لە نەخۆشخانەی جمهوری یەكەم كاری بێهۆشكاری ئەنجام دراوە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın