تەندروستی

چل ھەزار نەخۆشی شەکرە لە شاری ھەولێر ھەیە

بەڕێوەبەری سەنتەری لەیلا قاسم بۆ نەخۆشییەکانی شەکرە شوان ئیسماعیل: "لە شاری ھەولێر، ٤٠ هەزار و ٧٥٩ توشبوو بە نەخۆشی شەکرە لە سەنتەرەکەمان تۆمار کراون".

Heman Hussein Yaseen  | 03.11.2019 - نوێکردنەوە : 12.11.2019
چل ھەزار نەخۆشی شەکرە لە شاری ھەولێر ھەیە

Arbil
ھەولێر - AA

بەڕێوەبەری سەنتەری لەیلا قاسم بۆ نەخۆشییەکانی شەکرە رایدەگەیەنێت کە تا ئێستا نزیکەی چل ھەزار توشبوو بە نەخۆشی شەکرە لە شاری ھەولێر تۆمار کراون.

پەرلەمانتار لە لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان زانا مەلا خالید، ٧٠٠ ئامێری پشکنینی نەخۆشی شەکرەی بۆ سەنتەرەکانی پشکنینی نەخۆشییەکانی شەکرە لە شاری ھەولێر دابینکرد.

بەڕێوەبەری سەنتەری لەیلا قاسم بۆ نەخۆشییەکانی شەکرە شوان ئیسماعیل راگەیاند کە لە شاری ھەولێر، ٤٠ ھەزار و ٧٥٩ توشبوو بە نەخۆشی شەکرە لە سەنتەرەکەمان تۆمار کراون، کە تیاییدا لەم ژمارەیەش ٨٩٣ منداڵ ھەیە، زیاتر لە ٧ ھەزار توشبووش ئاوارە و پەنابەرن و ٣٢ ھەزار و ٨٦٦ توشبووش خەڵکی سنووری پارێزگای ھەولێرن. شوان ئیسماعیل ئەوەیشی خستەڕوو کە دواین حاڵەتی تۆمارکردنی نەخۆشی شەکرە ھاووڵاتییەکی سووری بووە کە بەم دواییە بەھۆی بارودۆخی سووریاوە ھاتووەتە ھەرێمی کوردستان.

سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشکردنی ئامێرەکانیش، شوان ئیسماعیل گوتی: "ئەو ئامێرنەی بۆ سەنتەرەکەمان دابینکراوە ناتوانین بۆ ھەموو نەخۆشانی دابین بکەین بەڵام ئەوانەی پێشتر توشی نەخۆشی شەکرە بوونە زۆربەیان ئامێری پشکنینیان ھەیە، بۆیە ئەو ئامێرانە دەدەین بەو کەسانەی کە تازە توشی نەخۆشی شەکرە بوونە یاخود منداڵن".

نەخۆشی شەکرە جۆرێک شێوانی مێتابۆلیزمی لەشە. لەم نەخۆشییەدا رێژەی گلوکۆزی خوێن بەرز دەبێتەوە و لەش ناتوانێت ئەنسۆلینی پێویست بۆ دابەزاندنی شەکری خوێنبەرھەمبھێنێت یان لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەکا و بەم بۆنەوە ئەنسۆلین ناتوانێت کاری ئاسایی خۆی راپەڕێنێت.

نەخۆشی شەکرە دوو جۆری سەرەکی ھەیە کە شەکرەی جۆری یەک بە ھۆی تیاچوونی خانەکانی بێتا لە پەنکریاسدا بەدی دێت کە دەبێتە ھۆی کەموکوڕی بەرھەمھێنانی ئەنسۆلین. لە جۆری دووەمیشدا لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەکات و ناھێڵێت رێژەی شەکری خوێن دابەزێنێت. لە شەکرەی جۆری دووەمدا دیارە ھۆکارەکانی بۆماوەیی، قەڵەوی و تەمبەڵی دەوری سەرەکی دەگێڕن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın