Rewa Mahmood Hasan
19 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2020
سلێمانی-AA
ئەمڕۆ، پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر لە دیوانی پارێزگا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی کۆبوویەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پارێزگای سلێمانی بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، بە بەشداریی قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ دۆخی ئێستای کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی کراوە و لەسەر بنەمای دۆخی نوێی تەندروستیی بڕیاردراوە کە لەدوای یەکی ئەیلوولەوە چەند بوارێکی هونەریی و کولتووریی لەسەر بنەمای رێکار و رێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەکان، بکرێنەوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێویستی کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی ٣٠٠ قەرەوێڵەیی تایبەت بە کۆرۆنا کراوەتەوە و ئامادەکارییەکان بۆ وەرزەکانی پاییز و زستان خراونەتەڕوو.