Bayram Altuğ
19 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2020
جنێڤ-AA
بەڕێوبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، دكتۆر تێدرۆس ئادهانۆم گێبرێسیوس لە شاری جنێڤ-ی سویسرا لەرێی ڤیدیۆکۆنفڕانسهوه کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و رایگەیاند: "خۆشحاڵم بەوەی لەمڕۆدا ١٨٤ وڵاتی جیهان بەشداریی پڕۆگرامی (COVAX)ی تایبەت بە بەکارهێنانی جیهانی ڤاكسینی کۆرۆنا دەکەن".
تێدرۆس ئادهانۆم گێبرێسیوس ئاشکراشیکرد کۆرۆنا لە ئاستێکی مەترسیداردایە و بەتایبەت لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکای باکوور کە لە ئێستادا چوونەتە وەرزی زستانەوە حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا بەخێرایی لە هەڵکشاندان، هەر بۆیە چەند مانگی ئایندە قۆناغێکی سەخت دەبێت.
گێبرێسیوس دەستخۆشی لە حکوومەتی ئەو وڵاتانەش کرد کە کۆمەڵێک رێوشوێنیان بۆ کەمکردنەوەی توشبوون بە کۆرۆنا گرتووەتەبەر.