Sümeyye Dilara Dinçer,Muhammet Tarhan
26 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ٦٠ ملیۆن و ٧٢١ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٦٠ ملیۆن و ٧٢١ هه‌زار و ٢٣٥ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و ٤٢٦ هه‌زار و ٨٤٣ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا، ١٣ ملیۆن و ١٣٨ هه‌زار و ٢٠٤ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه و ٢٦٨ هه‌زار و ٢٢١ تووشبووش له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به دوای ئه‌مریكاشدا به تۆماركردنی نۆ ملیۆن و ٢٦٦ هه‌زار و ٧٠٥ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه هیندستان له ریزی دووه‌م و به تۆماركردنی شه‌ش ملیۆن و ١٦٦ هه‌زار و ٨٩٨ حاڵه‌تیش به‌ڕازیل له ریزی سێیه‌مدا دێت.
له عێراقیش تا ئێستا ٥٤٢ هه‌زار و ١٨٧ حاڵه‌ت تۆمار كراوه.
له رووی به‌رزترین ژمارەی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی كۆرۆناوه به دوای ئه‌مریكادا به گیانله‌ده‌ستدانی ١٧٠ هه‌زار و ٧٩٩ كه‌س به‌ڕازیل له ریزی دووه‌م و به گیانله‌ده‌ستدانی ١٣٥ هه‌زار و ٢٦١ كه‌سیش هیندستان له ریزی سێیه‌مدا دێت.
هه‌روه‌ها له توركیا ١٢ هه‌زار و ٨٤٠ تووشبوو و له عێراقیش ١٢ هه‌زار و ٨٦ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا ٤٢ ملیۆن و ٣٢ هه‌زار و ٤٢١ تووشبوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان چاكبوونه‌ته‌وه.