Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ٤٠ ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٤٠ ملیۆن و هه‌زار و ٦٤٨ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و ١١٥ هه‌زار و ١٦٠ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا ٢٩ ملیۆن و ٩١٩ هه‌زار و ٤٠٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و هه‌شت ملیۆن و ٩٦٧ هه‌زار و ٨٨ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا، هه‌شت ملیۆن و ٣٤٣ هه‌زار و ١٤٠ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه.