جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

جیهان.. زیاتر له‌ ٨٦ ملیۆن تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرانسەری جیھاندا دوای تووشبوونیان بە پەتای‌ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-١٩) چاکبوونەتەوە، ٨٦ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.

Sümeyye Dilara Dinçer  | 20.02.2021 - نوێکردنەوە : 20.02.2021
جیهان.. زیاتر له‌ ٨٦ ملیۆن تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

Ankara

ئەنقەرە - AA

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرانسەری جیھاندا دوای تووشبوونیان بە پەتای‌ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-١٩) چاکبوونەتەوە، ٨٦ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ماڵپەری "Worldometer"دا بڵاوکراوەتەوە کە بە پشت بە ئامارە نوێیەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەبەستێت لە جیھاندا، ٨٦ ملیۆن و ١٢ ھەزار و ٥٨٧ کەس توانیویانە بەسەر نەخۆشیەکەدا سەربکەون.

ئەو چوار وڵاتەی بەرزترین رێژەی تووشبوون بەو پەتا جیھانییەیان تیادا تۆمار کراوە، ھەروەھا لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەیشدا دێن کە زۆترین تووشبوو بە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

بەم جۆرە ١٨ ملیۆن و ٧٥٨ ھەزار و ٧٧٥ تووشبوو لە ئەمریکا، ١٠ ملیۆن و ٦٧٥ ھەزار و ٤٧٨ تووشبوو لە ھیندستان، ھەشت ملیۆن و ٩٩٥ ھەزار و ٢٤٦ تووشبوو لە بەڕازیل و سێ ملیۆن و ٦٧٩ ھەزار و ٩٤٩ تووشبووش لە رووسیا چاکبوونەتەوە.

ھەروەھا لە تورکیاش دوو ملیۆن و ٥١١ ھەزار و ٥٤٨ تووشبوو چاکبوونەتەوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە چین سەری ھەڵدا لە ماوەیەکی کورتدا، بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و ھەرێمدا بڵاوبووەتەوە و بووە پەتایەکی جیھانگیر.

لە کاتێکدا لەسەرتاسەری جیھان ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە گەیشتووەتە، ١١١ ملیۆن و ١٦٤ ھەزار و ١٧٨حاڵەت، کۆی گشتیی ئەوانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ دوو ملیۆن و ٤٦٠ ھەزار و ١٥٣ کەس.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın