Zehra Ulucak,Mehmet Şah Yılmaz
26 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٤٣ ملیۆن و ٣٤٦ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و ١٥٩ هه‌زار و ٩٣ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٤٣ ملیۆن و ٣٤٦ هه‌زار و ٢٦٦ كه‌س، ٣١ ملیۆن و ٩٠٥ هەزار و ١٩ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و، ١٠ ملیۆن و ٢٨٢ هەزار و ١٥٤ کەسیش لەئێستادا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا، هەشت ملیۆن و ٨٨٩ هه‌زار و ١٧٩ حاڵه‌تی تووشبوون و، ٢٣٠ هەزار و ٥١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.