Zehra Ulucak,Gökhan Varan
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٣٨ ملیۆن و ٧٤٦ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و ٩٦ هه‌زار و ٨٨١ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٣٨ ملیۆن و ٧٤٦ هه‌زار و ٥١٣ كه‌س، ٢٩ ملیۆن و ١٢٦ هەزار و ٧٥٢ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و هەشت ملیۆن و ٥٢٢ هەزار و ٨٨٠ کەسیش لەئێستادا، هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە پهتاکەیان لێ تۆمارکردووە كه تا ئێستا، هەشت ملیۆن و ١٥٠ هه‌زار و ٤٣ حاڵه‌تی تووشبوون و، ٢٢١ هەزار و ٨٤٣ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمار کراوە.