جیهان.. به‌كارهێنانی زیاتر له سێ ملیار و ٦٣٠ ملیۆن دۆز ڤاكسینی كۆرۆنا
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا تا ئێستا زیاتر له ٦٣ ملیۆن و ١٣٩ هه‌زار و ٤٦٢ دۆز ڤاکسین به‌كارهێندراوه، به‌مه‌یش لەنێو وڵاتانی جیهاندا، تورکیا ریزبه‌ندی نۆیه‌می گرتووه له به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادا.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
زیاتر له سێ ملیار و ٦٣٠ ملیۆن دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه.
به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Ourworldindata.org، تا ئێستا زیاتر له سێ ملیار و ٦٣٠ ملیۆن دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه.
له به‌كارهێنانی ڤاكسیندا چین به به‌كارهێنانی زیاتر له یه‌ك ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دۆز له ریزی یه‌كه‌مدا دێت و به دوای ئه‌ویشدا، هیندستان به به‌كارهێنانی زیاتر له ٤٠٤ ملیۆن و ٩٣٠ هه‌زار دۆز له ریزی دووه‌م و ئه‌مریكایش به به‌كارهێنانی زیاتر له ٣٣٧ ملیۆن و ٢٤٠ هه‌زار له ریزی سێیه‌مدا دێت، هه‌روه‌ها به‌ڕازیل به به‌كارهێنانی زیاتر له ١٢٣ ملیۆن و ٧٩٠ هه‌زار و ئه‌ڵمانیایش به به‌كارهێنانی زیاتر له ٨٥ ملیۆن و ٦٢٠ هه‌زار دۆز له ریزی چواره‌م و پێنجه‌مدا دێن.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا تا ئێستا زیاتر له ٦٣ ملیۆن و ١٣٩ هه‌زار و ٤٦٢ دۆز به‌كارهێندراوه، به‌مه‌یش لەنێو وڵاتانی جیهاندا، تورکیا ریزبه‌ندی نۆیه‌می گرتووه له به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادا.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی کە ماڵپه‌ڕی Worldometers كۆی كردوونه‌ته‌وه، تا ئێستا زیاتر له ١٩٠ ملیۆن و ٩١٩ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون و زیاتر له چوار ملیۆن و ١٠١ هه‌زار تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن