جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩, رەمەزان مانگی رەحمەت و بەرەکەت

بەڕیتانیا... لەمانگی رەمەزاندا بەشێک لە ناوەندە تەندروستییەکان بەشەو ڤاکسین لە خەڵک دەدەن

لە بەڕیتانیا، بەشێکی ناوەندە تەندروستییەکان بەشەو ڤاکسین لە خەڵک دەدەن، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی موسڵمانان پێیانوایە ڤاکسین رۆژوو دەشکێنێت و لەبەر ئەوە دەیانەوێت دوای بەربانگ ڤاکسین بەکاربهێنن.

Hasan Esen  | 17.04.2021 - نوێکردنەوە : 17.04.2021
بەڕیتانیا... لەمانگی رەمەزاندا بەشێک لە ناوەندە تەندروستییەکان بەشەو ڤاکسین لە خەڵک دەدەن

Greater London

لەندەن - AA

لە بەڕیتانیا، بەشێکی ناوەندە تەندروستییەکان بەشەو ڤاکسین لە خەڵک دەدەن، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی موسڵمانان پێیانوایە ڤاکسین رۆژوو دەشکێنێت و لەبەر ئەوە دەیانەوێت دوای بەربانگ ڤاکسین بەکاربهێنن.

کۆنسەی موسڵمانانی بەڕیتانیا و یەکێتی پزیشکە موسڵمانەکانی بەڕیتانیا هەڵمەتێکیان بۆ هاندانی بەکارهێنانی ڤاکسین دەستپێکردوە.

لەم چوارچێوەیەشدا ئەو ناوچانەی بەڕیتانیا کە ژمارەیەکی زۆر موسوڵمانیان لێدەژی، لە چەند بەروارێکی دیاری کراودا بەشەو کراوە دەبن و ڤاکسین لە خەڵک دەدەن.

د. کاشیف عەزیز، پزیشکی یەکێک لەو ناوەندانەیە و لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە زۆرینەی زانایانی ئیسلام پێیانوایە کە ڤاکسین رۆژوو ناشکێنێت چونکە لەڕێی ڤاکسینەوە هیچ خواردنێک ناچێتە ناو جەستە، بەڵام لەبەر ئەوەی رای هەندێک زانای ئاینی پێچەوانەی ئەم رایەیە، بەشێکی موسڵمانان نایانەوێت کاتێک بەڕۆژوون ڤاکسین بەکاربهێنن.

عەزیز، باسی لەوەش کرد کە ئامانجیان لە کردنەوەی ئەم ناوەندا خزمەت کردنە بەو موسوڵمانانەی پێیان وایە کە ڤاکسین رۆژوو دەشکێنێت و رایگەیاند: "لەبەر ئەوەی هەندێک کەس لە شکانی رۆژووەکەیان دەترسن، ئێمە ئەم ناوەندە تەندروستییەمان کردەوە، چونکە نامانەوێت موسوڵمانان کوتانەکانیان بۆ دوای رەمەزان دوابخەن و بەم شێوەیەش لە هەڵمەتە گشتییەکانی کوتان دوابکەون".

عەبوللەتیف عوسمان، یەکێکە لەو موسوڵمانانەی دانیشتووی بەڕیتانیا-یە و ڤاکسینی بەکارهێناوە، ئەو باس لەوە دەکات کە ڤاکسین رۆژوو ناشکێنێت و ئەو کەسانەشی پێیانوایە ڤاکسین رۆژووەکەیان بەتاڵ دەکاتەوە خاوەن پەروەردەیەکی ئیسلامی باش نین.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە بەڕیتانیا بەهۆی پەتای کۆرۆنا تا ئێستا زیاتر لە ١٢٧ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەکە زۆر زیادی کردوە.

هەربۆیە داوا لە هاووڵاتییانی بەڕیتانی دەکرێت کە خۆیان بکوتن، تا ئێستا زیاتر لە ٣٢ ملیۆن کەسی سەرو ٤٥ ساڵ ژەمی یەکەمی ڤاکسین و زیاتر لە ٨،٥ ملیۆن کەس ژەمی دووەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.

پلان وایە تا مانگی تەمووز تەواوی کەسانی پێگەیشتوو لەو وڵاتە بکوترێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın