Tahran
تاران – AA
لە ئێران ٣٦٦ کەسی دیکە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٩٠ هه‌زار و ٩٩٦ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە پەتای کۆرۆنا و وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٢ هەزار و ٥١١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەوانەش سێ هه‌زار و ٤٨٣ تووشبوویان له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لەسەرانسەری وڵات‌دا گەیشتووەتە، سێ ملیۆن و ٩٠٣ هەزار و ٥١٩ کەس، ٣٦٦ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی بەو پەتایە گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٩٠ هه‌زار و ٩٩٦ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و ٥٣٩ کەس ناجێگیره و لە یەکەی چاودێری چڕدان و تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٣٨٥ هه‌زار و ١٩٥ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها تا ئەمڕۆ به تێكڕایی ٢٥ ملیۆن و ٩٧٨ هه‌زار و ٦٣٢ پشكنین ئه‌نجامدراون.
لە ئێران تا ئێستا دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ نۆ ملیۆن و ٩٢٥ هه‌زار و ٦٠٣ كه‌س و دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یش بۆ دوو ملیۆن و ٧٤١ هه‌زار و ٩٧٩ كه‌س به‌كارهێندراوه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران له ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ له شاری قوم تۆمار كرا.