Hawkar Yaseen
26 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 463 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەرزترین ژمارەیان لە هەولێرە بە 264 تووشبوو و لە دهۆک 90 تووشبووی نوێ تۆمارکراوە و لە سلێمانی 61 کەس و گەرمیان 24 و لە پارێزگای هەڵەبجەیش 24 تووشبووی نوێ تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 349 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، 280 کەسیان لە هەولێر و 33 لە گەرمیان و 20 لە سلێمانی و 16 کەسیش لە هەڵەبجە.
هەروەها 14 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، هەشت کەسیان لە هەولێر و پێنج لە سلێمانی و یەک کەسیش لە گەرمیان بووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان، 26 هەزار و 392 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەیش 15 هەزار و 843 کەسیان چاکبوونەتەوە و نۆ هەزار و 587 کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان و 962 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.