Ahmet Furkan Mercan
17 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2020
تۆکیۆ- AA
فوگاکو کە کۆمپیوتەرێکی دروستکراوی ژاپۆنە، خێراییەکەی ٤٤٢،٠١٠ تێرافلۆپە لە چرکەیەکدا و جارێکی دیکە لە ریزبەندی یەکەمی "TOP500" وەک خێراترین کۆمپیوتەری جیهان هەڵبژێردرایەوە.
لیستی خێراترین کۆمپیوتەرەکانی جیهان "TOP500" کە ساڵی دووجار نوێ دەکرێتەوە لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، فوگاکوی وەک خێراترین کۆمپیوتەری جیهان هەڵبژارد، بەهۆی ئەوەی تا مانگی تشرینی دووەم، رکابەرەکانی نەیانتوانیوە پێشی بدەنەوە ئەو کۆمپیوتەرە ژاپۆنییە جارێکی دیکەش بە خێراترین کۆمپیوتەر هەڵبژێردرایەوە.
لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، خێرایی کۆمپیوتەرەکە ٤١٥ تێرافلۆپ بووە لە چرکەیەکدا و لە ئێستادا خێراییەکەی بۆ ٤١٥،٠١٠ تێرافلۆپ بەرزکراوەتەوە.
نزیکتری رکابەر لە فوگاکو، کۆمپیوتەری سەممیت-ی دروستکراوی ئەمریکایە، بەڵام فوگاکو سێ هێندەی ئەو خێرایە.
کۆمپیوتەرە ژاپۆنییەکە جگە لە خێرایی لە هەرسێ ریزبەندی شێوازەکانی ژمێریاری پیشەسازیی، پڕۆگرامەکانی ژیریی دەستکرد و شیکارکردنی زانیارییە گەورەکاندا لە پلەی یەکەمدا دێت.
جێی ئاماژەیە کۆمپیوتەری سەممیت کە لە ریزبەندی دووەمدایە خێراییەکەی ١٤٨،٦٠٠ تێرافلۆپە لە چرکەیەکدا و دوای ئەویش کۆمپیوتەری سییەرا-ی دروستکراوی ئەمریکا لە پلەی سێیەمدا دێت کە خێراییەکەی ٦١،٤٤٤ تێرافلۆپە لە چرکەیەکدا.