چین به‌نیازه له ٢٠٢٢دا وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمان ته‌واو بكات
- چین به‌نیازه له میانی دوو ساڵدا، وێستگه‌یه‌كی بۆشایی ئاسمان له خولگه‌ی زه‌وی دروست بكات.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
چین به‌نیازه له میانی دوو ساڵدا، وێستگه‌یه‌كی بۆشایی ئاسمان له خولگه‌ی زه‌وی دروست بكات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ئاژانسی به‌رنامه‌ی بۆشایی ئاسمانیی مرۆیی چین (CMSA)ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی وێستگه‌كه له ٢٠٢٢دا ته‌واوببێت چوار گه‌شتی مرۆیی و چوار گه‌شتی كارگۆیی رێكده‌خه‌ن.
به‌و مه‌به‌سته‌ش دوێنێ له ناوه‌ندی بۆشایی ئاسمانیی وینجانگ له ویلایه‌تی هاینان باشووری خۆرئاوای ئه‌و وڵاته، كه‌پسولێكی بۆشایی ئاسمانیی نه‌فه‌رهه‌ڵگر و مه‌كۆیه‌كی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌زموونی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كراون.
كه‌پسولی شینژۆو كه نه‌وه‌یه‌كی نوێی په‌ره‌پێدراوی كه‌پسولی بۆشایی ئاسمانی سۆیوز-ی دروستكراوی رووسیایه، به مووشه‌كی لۆنگ مارج هه‌ڵدرا كه توانای هه‌ڵگرتنی 5B هه‌یه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌ی كردووه له بواری توێژینه‌وه‌ی بۆشایی ئاسماندا هاریكاری له‌گه‌ڵ چین بكرێت و رێگربووه له‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌شداربێت له به‌رنامه‌ی بۆشایی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی (ISS)، ماوه‌یه‌كه چین كار ده‌كات له‌سه‌ر دروستكردنی وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانی خۆی.
پێشتر چین یه‌كه‌یه‌كی وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانی به‌مه‌به‌ستی ئه‌زموونی ره‌وانه‌ی خولگه‌ی زه‌وی كرد، به‌ڵام یه‌كه‌كه پارچه پارچه بوو و گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌رگه‌هه‌وا.
چین كه له ساڵی ٢٠٠٣دا یه‌كه‌م گه‌شتی مرۆیی بۆ بۆشایی ئاسمان ئه‌نجامدا، پاش ئه‌مریكا و رووسیا سێیه‌م وڵاته توانیبێتی گه‌شتی مرۆیی بۆ بۆشایی ئاسمان ئه‌نجامبدات.