Mazın Asad
04 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2017
واشنتۆن - AA
ئەمساڵ ٧٥ ـەمین پێشانگای "Auto Show" لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا کرایەوە کە بە یەکێک لە پێشانگا ھەرە گرنگەکانی ناوچەی باکووری ئەمریکا دادەنرێت و تێدا سەدان جۆر ئۆتۆمبێلی نوێ نمایش کرا.
پێشانگاکە لە ٢٧ی مانگی رابردوو لە ناوەندی کۆنگرەی واڵتەر واشنتۆن کرایەوە و ژمارەیەکی زۆر لە میوانانی ناوخۆیی و بیانی بەشدار بوون.
نزیکەی ٣٥ کۆمپانیای ئۆتۆمبێل بەشداربوون و، زیاتر لە ٦٠٠ ئۆتۆمبێلی نوێ نمایش کرا و خەڵات بەسەر ئەو کۆمپانیایانە دابەش کرا کە ئۆتۆمبێلەکانیان بە باشترین ئۆتۆمبێل دەست نیشان کرا.
لە پێشانگاکەدا ئۆتۆمبێلی کارەبایی و مارکە لوکسەکانی ئۆتۆمبێل بووە جێی سەرنجی بەشداربووان.
ھەر لە پێشانگاکەدا چالاکییەکی زۆر بۆ ناساندنی ئۆتۆمبێلەکان بەڕێوەدەچێت و بەشداربووان ئۆتۆمبێلەکان تاقی دەکەنەوە.
٧٥ ـەمین پێشانگای "Auto Show" تاوەکو ئێوارەی رۆژی ٢ شوبات بەردەوام بوو.