تەكنەلۆجيا و زانست

مایکرۆسۆفت: "ھاکەرەکانی رووسیا ھێرشیان بۆسەر زینجیرە کۆمپانیاکانی دابینکردن ئەنجامداوە"

ئەوە راگەیەندرا کە ھاکەرانی رووسی ھێرشی ئەلیکترۆنیی نوێیان کردووەتە سەر کۆمپانیا تەکنەلۆجیا گەورەکانی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری دابینکردنی ئینتەرنێتی جیھانی.

Islam Doğru  | 26.10.2021 - نوێکردنەوە : 26.10.2021
مایکرۆسۆفت: "ھاکەرەکانی رووسیا ھێرشیان بۆسەر زینجیرە کۆمپانیاکانی دابینکردن ئەنجامداوە"

New York

نیویۆرک – AA

ئەوە راگەیەندرا کە ھاکەرانی رووسی ھێرشی ئەلیکترۆنیی نوێیان کردووەتە سەر کۆمپانیا تەکنەلۆجیا گەورەکانی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری دابینکردنی ئینتەرنێتی جیھانی.


لەو راگەیەندراوەی کە لە بلۆگی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکییەوە بڵاوکراوەتەوە، تێبینی ئەوە کراوە کە گرووپی ھاکەری نۆبیلیەم کە ناوەندەکەیان لە رووسیایە و بە ھێرشکانی ساڵی رابردووی سەر نووسینگەکانی حکوومەتی ئەمریکا لە رێگەی سۆلار ویندۆزەوە ناسرابوون، ھێرشیان بۆ سەر ئامانجی نوێ ئەنجامداوە.


جێگری سەرۆکی بەشەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، تۆم بورت، گوتی: "کۆمپانیای نۆبیلەم ھەوڵ دەدات ھەمان ئەو رێکارەی ھێرشەکانی پێشووی لە رێگەی کردنە ئامانجی ئەو دامەزراوانەی کە بەشێکی دانەبڕاون لە دابینکردنی تەکنەلۆجیای ئینتەرنێتی جیھانی دووبارە بکاتەوە".


بورت، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ھاکەرەکانی نۆبیلیەم، لەگەڵ ھێرشکردنە سەر ئەو چینەی کە پاڵپشتی تەکنەلۆجی و خزمەتگوزاری کلاود (هەور) دەبەخشنە ئابۆنەکانیان لە کەرتی ئینتەرنێت، ھێرشی ئەلیکترۆنییان کردووەتە سەر بریکارەکانی دابەشکردن و بەڕێوەبردن و دابینکەرانی خزمەتگوزارییەکانی دیکە ئەنجامداوە.


راگەیەندراوەکەی مایکرۆسۆفت ئەوەشی خستەڕوو کە تاکو ئێستا نزیکەی ١٤٠ کۆمپانیای تەکنەلۆجی کراوەتە ئامانج و لەمانە ١٤ کۆمپانیایان بەربەستی ئەمنییان بەزێندراوە و ئەوەی ئاشکرا کرد کە دامەزراوەکانی دەوڵەت لە ئەمریکا و ئەورووپا پێکەوە لە بارەی ئەم ھێرشانە لێکۆڵینەوە دەکەن.


بەرپرسێکی فەرمیی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەسەر ئەم پرسە، ھێرشەکانی بە کارێکی رۆتینیی سیخوڕیی بەردەوامی یەکەکانی سەر بە ھەواڵگریی رووسیا ناوبرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın