"لە بابەتی گۆڕانی کەش و هەوا هیوادارم ببێتە ئاگادارکردنەوەیەک"
رۆژنامەنووسی وێنەگری لۆس ئەنجلێس تایمز، مارکۆس یام کە وێنەیەکی لەبارەی ژینگە لە پێشبركێی "Istanbul Photo Awards 2018" پلەی یەکەمی بەدەستهێنا رایگەیاند، هیوادارم لە بابەتی گۆڕانی کەش و هەوا ئەوە ببێتە ئاگادارکردنەوەیەک".
New York
نیویۆرک - AA
رۆژنامەنووسی وێنەگری لۆس ئەنجلێس تایمز، مارکۆس یام کە وێنەیەکی لەبارەی ژینگە لە پێشبركێی "Istanbul Photo Awards 2018" پلەی یەکەمی بەدەستهێنا رایگەیاند، هیوادارم لە بابەتی گۆڕانی کەش و هەوا ئەوە ببێتە ئاگادارکردنەوەیەک".
ئەو وێنانەی کە لە پێشبرکێی "Istanbul Photo Awards 2018" خەڵاتیان پێبەخشرا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان نمایشکران.
مارکۆس یام رۆژنامەنووسی وێنەگری لۆس ئەنجلێس تایمز بە بەشداریکردنی یەکێک لە وێنەکانی کە لەکاتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی کالیفۆرنیا گرتوویەتی، خەڵاتی پێشبڕکێیەکی بەدەستهێناوە باسی لە هۆکاری بەدەستهێنانی خەڵاتەکە و چۆنیەتی گرتنی وێنەکەی کرد بۆ ئامادەبووان.
یام باسی لەوە کرد کە لەرێگەی برادەرێکییەوە بەشداری لە پێشبڕکێیەکە کرد و گوتی: "سەیرێکی وێنەکانی سووتانی دارستانەکانی کالیفۆڕنیام کرد، ویستم تیشک بخەمە سەر بابەتەکە. لە بەشی سروشت و ژینگە بەشداریم کرد".
ئەو وێنەگرە تیشکی خستە سەرئەوەی کە پێویستە گرنگی بە ناوەڕۆکی وێنەکە بدرێت و گوتی: "ئەو وێنەیە ئەگەر لە روانگەی ئەوەوە سەیر بکرێت کە دارستان سووتان چەندە جەرگبڕە گرنگی زۆری هەیە، کاتێک ئەو وێنەیەم هەڵبژارد هەوڵمدا وەک سیمبولی ئەو سووتانی دارستانی کالیفۆرنیا نیشانی دەم هەروەها خەڵک رووداوە تراژیدیای سووتانی دارستانەکان ببێنن".
یام جەختی کردەوە کە شەرفمەندە بە بردنەوەی خەڵاتەکە و گوتیشی: "خۆشحاڵم کە یەکێکم لەو وێنەگرانەی کە خەڵاتی Istanbul Photo Awards 2018 پێبەخشراوە".