سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان بەشداری لە رێوڕەسمی TEKNOFEST کرد
Ankara
عەنتاب - AA
لە سێھەم رۆژی فیستیڤاڵی فڕۆکەوانیی، بۆشای ئاسمان و تەکنەلۆجیا (TEKNOFEST)دا لە عەنتاب سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەیش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''بە ھێندەی ئاسایشی سایبەر (TEKNOFEST) لە ھەموو بوارێکدا رێڕەو دەکاتەوە و لێرەدا نوێکاریەکان دەچێنێت و چرۆ دەکات و رەگ دادەکوتێت و باڵا دەکات''.
ئەردۆغان گوتی: ''لە بواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەواندا ئەمڕۆ چووینەتە ریزی ئەو وڵاتانەی ژمارەیان کەمە. پشتیوان بەخوا سەرکەوتنی ھاوشێوە لە ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلی فڕیودا بەدەستھێنین''.