Ramal Mahmood
02 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2016
رووسیا کەشتی ئاسمانی بێ کەشتیوانی رەوانەی وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی کرد.
رووسیا لە بنکەی بۆشایی ئاسمانی بایکۆنوور لە کازاخستان کەشتی ئاسمانی بارهەڵگری جۆری Progress MS-04 رەوانەی ئاسمان کرد.
چاوەڕێ دەکرێت رۆژی شەممەی داهاتوو ئەم کەشتییە بگاتە جێی مەبەست. ئەم کەشتییە ئاسمانییە قەبارەی دوو مەتر و نیو سێجا سووتەمەنی، ئاو، خواردەمەنی و پێداویستییەکانی دیکە دەگەیەنێتە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی.
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی رووسیا لەوبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە دوای رەوانەکردنی کەشتییە ئاسمانییەکە زانیاری گوێزراوە رادەگرن و لە هۆکارەکانی زەمینی دەکۆڵنەوە.