ئەمریكا
ئاژانسی ناسا لە یەکێک لە وێستگەکانی چاودێریی خۆیدا گەلەئەستێرەیەکی دۆزیوەتەوە و ناوی (M٦-UCD١ ) لێناوە, ئەم گەلەئەستێرە نوێیە ١٠٠ ملیۆن ئەستێرە لە خۆ دەگرێت و ١٥ ھەزار جار لە کاکێشانی زەوی گەورەترە, ھەروەھا نزیکیی ئەستێرەکانیشی لەیەکترەوە ١٥ ئەوەندەی نزیکیی ئەستێرەکانی کاکێشانی زەوییە, بۆیە گەیشتن لە ئەستێرەیەکەوە بۆ ئەستێرەیەکی تر تێیدا ئاسانە.
وێستگەکەی ناسا گوتی "لە ناوەندی ئەو گەلە ئەستێرەیەدا بڕێکی یەکجار بەھێزی تیشکی ئێکس ھەیە, ھەروەھا چاڵەڕەشی ئەو گەلەئەستێرەیە دوو ھێندەی چاڵەڕەشی کاکێشانی زەوییە."