ئەنقەرە
ئاژانسی چاودێری ئاسمانی ئەمریکی (ناسا) دوای ناردنی ڕۆبۆتێک بۆ سەر ڕووی ھەسارەی مەریخ, بۆی دەرکەوت بە ڕێژەی %٢ ئاو لەو ھەسارەیەدا ھەیە، بەم پێیەش ئومێدی ھەبوونی ژیان لەو ھەسارەیەدا دووبارە سەری ھەڵدایەوە.
کارمەندانی ناسا دوای لێکۆڵینەوە لە نموونەی خاکی ئەو ھەسارەیە کە بەرێگەی ڕۆبۆتەکە بەدەستیان ھێناوە, بۆیان دەرکەوت بە گەرمکردنی خاکە بەدەستھاتووەکە تاکو ٨٣٥ پلەی سیلیزی، دوانەئۆکسیدی کاربۆن و ئۆکسجین و گۆگرد پەیدا دەبێت, درێژەی لێکۆڵینەوەکەش لە گۆڤاری (Sceince) بڵاوکراوەتەوە.
کارمەندێکی ناسا گوتی "پێشتر وا دەزانرا تەنیا لە جەمسەرەکانی ئەو ھەسارەیەدا ئاو بە شێوەی بەستەڵەک ھەیە, بۆیە ھەسارەکەیان بە بیابانێکی گەورە وەسف دەکر, ھەروەھا بەھۆی نەبوونی گازی میسانەوە ئەستەمبوونی ژیانیان لەو ھەسارەیە ڕاگەیاند, بەڵام ئێستا بۆ بەدەستخستنی ئاو لەو ھەسارەیەدا، تەنھا پێویستیت بە گەرمکردنی بڕێک لە خاکی ھەسارەکەیە."