ئەنقەرە
بە گوێرەی راپۆرتی سایتی (ستاتیستا)ی سەربە کۆمپانیای گوگل ، مۆبایلی جیلی سێ زیاتر لە وڵاتانی عەرەب بەکاردێ و یەکەم وڵاتیش لە جیھان ئیماراتە کە بە رێژەی %٧٣.٨ بەکاریدێنێ، کوریای باشوورو سعودییەیش دووەم و سێیەمن بەرێژەکانی (٧٣% و ٧٢.٨%).
بە گوێرەی راپۆرتەکە، ریزبەندی بەکارھێنانی مۆبایلی جیلی سێ لە پلەی چوارەمەوە بەم شێوەیە بەردەوام دەبێ: سینگاپور ٧١.٧ % چوارەمین، نەرویچ ٦٧.٥%، وئسترالیا ٦٤.٦، سوێەد ٦٢.٩%، ھۆنگ کۆنگ ٦٢.٨%، ئینگیلتەرە ٦٢.٢%، دەنمارک ٥٩%، ئیرلەندا ٥٧%، ئیسرائیل ٥٦.٦%، ئەمەریکا ٥٦.٤%، کەنەدا ٥٦.٤%، ئیسپانیا ٥٥.٤%.
ھەروەھا لە راپۆرتەکەدا بڵاوبوەتەوە، لە پێنج موبایلی فرۆشراو لە رۆژھەلاتی ناوەراستدا دوانیان مۆبایلی جیلی سێن.