دوا جێگۆڕكێی رووبه‌ری موگناتیسی ناوچه به‌سته‌ڵه‌كییه‌كان ٢٢ هه‌زار ساڵی خایاندووه
دوا جێگۆڕكێی رووبه‌ری موگناتیسی ناوچه به‌سته‌ڵه‌كییه‌كانی جیهان كه له دێر زه‌مانه‌وه روویداون ٢٢ هه‌زار ساڵی خایاندووه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
دوا جێگۆڕكێی رووبه‌ری موگناتیسی ناوچه به‌سته‌ڵه‌كییه‌كانی جیهان كه له دێر زه‌مانه‌وه روویداون ٢٢ هه‌زار ساڵی خایاندووه.
LiveScience بڵاوی كرده‌وه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی زانكۆی ویزكانسن-مادسن له سه‌ر تۆماره گڕكانییه‌كان ده‌ركه‌وتووه له چاخی به‌ردیندا ٧٨٠ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دوا جێگۆڕكێی رووبه‌ری موگناتیسی ناوچه به‌سته‌ڵه‌كییه‌كانی جیهان ٢٢ هه‌زار ساڵی خایاندووه.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له كاتی دوا جێگۆڕكێی رووبه‌ری موگناتیسی له‌و كاته‌ی ته‌وژمی تواوكی گڕكانه‌كان ته‌قیووه‌ته‌وه، به‌رگه‌یان گرتووه و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ٢٢ هه‌زار ساڵ به‌رده‌وام بووه.
زانایان پێشتر پێیانوابوو دوا جێگۆڕكێی رووبه‌ری موگناتیسی هه‌زار تاكو ١٠ هه‌زار ساڵ به‌رده‌وام بووه.
ورده‌كارییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه له گۆڤاری "Science Advances" بڵاوكراونه‌ته‌وه.