Ramala Mahmood
27 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
لەکاتێکدا وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا پلانیان داناوە بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٧دا خزمەتگوزاری ئیتەرنێت بە قەبارەی ٧٥ مێگابایت پێشکەشی گەشتیاران بکەن بۆ ئەوەی لەڕێگەی تەلەفۆن و لاپتۆپەوە لەناو فڕۆکە بەکاری بهێنن، لە تورکیاش بۆ دەستەبەرکردنی هەمان خزمەتگوزاری مانگی دەستکردنی تورکسات و ئینمارسات لەهەوڵەکانیان بەردەوامن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و دەریاوانی تورکیا دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گەیشتوون، پلان بۆ ئەوە دانراوە کە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا لەمیانی پڕۆژەی فڕۆکەوانی ئێس بانت-ی یەکێتیی ئەورووپا خزمەتگوزاری ئینەرنێت بە قەبارەی ٧٥ مێگابایت پێشکەشی گەشتیاران بکرێت لەناو فڕۆکەدا.
بەمەبەستی ئەوەی تورکیاش لەو پڕۆژەیە بەشداری بکات، هەوڵەکان لەلایەن هەردوو مانگی دەستکردی تورکسات و ئینمارسات بەڕێوە دەچن.