ئیستانبوڵ - AA
یاریزانی نەرویجی، ئەرلینگ هالاند کە لەئیستادا یاری بۆ یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزیی دەکات، یەک لە دوای یەک ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات و توانی بچێتە مێژووی پرێمیەر لیگەوە.
هالاند لە هەفتەی ٣٤ەمی پرێمیەر لیگدا و لە یارییەکەی دوێنێدا کە لەنێوان مانچستەر ستی و وێست هام یونایتد بەڕێوەچوو لە خولەکی ٧٠دا، گۆڵێکی دیکەی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٠ کۆتایی هات.
بەم گۆڵەش هالاند لە میانی پرێمیەر لیگدا، ٣٥ گۆڵی تۆمار کرد و بووە خاوەنی زۆرترین گۆڵ لە یەک وەرزدا.
لە هەموو ئەو یارییانەشی کە لەمساڵدا بەشداری تیادا کردوون ٥١ گۆڵی تۆمار کردووە و لە دوای دیکسی دیەن کە لە ساڵی ١٩٢٧-١٩٢٨دا، ٦٣ گۆڵی تۆمار کرد، بە پلەی دووەم دێت.
هالاندی تەمەن ٢٢ ساڵ ژمارەی ئەو گۆڵانەی بەتەنها تۆماری کردوون زیاترە لە ژمارەی گۆڵەکانی یانەی چێڵسی و چەند یانەیەکی دیکەی ئینگلیزیی، هەروەها بووەتە سێیەم یاریزان کە لە میانی یەک یاریدا پێنج گۆڵی تۆمار کردبێت.