ئه‌نقه‌ره-AA
له میانی یارییه‌كانی پرێمه‌رلیگدا، یانه‌ی چێڵسی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به ئه‌نجامی ٣-١ له یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیللای برده‌وه.
له ركابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی ١٩هه‌مینی پرێمه‌رلیگدا، چێڵسی له نێو یاریگای ڤیللا پارك بووه میوانی ئه‌ستۆن ڤیللا و یانه‌ی خاوه‌نماڵ به زوویی ده‌ستی به یارییه‌كه كرد، له خوله‌كی ٢٨دا ریس جه‌یمس گۆلێكی له خۆیان تۆماركرد و به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی خاوه‌نماڵ به گۆڵێك پێشكه‌وت. به‌ڵام چێڵسی له خوله‌كی ٣٤دا جۆرگینۆ به لێدانێكی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ بلوز یه‌كسان كرده‌وه ١-١، و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات.
یانه‌ی میوان له گێمی دوه‌مدا هێرشه‌كانیان چڕكرده‌وه و له خوله‌كی ٥٦دا له‌رێگه‌ی رۆمێلو لوكاكو-ه‌وه توانییان ئه‌نجامه‌كه بكه‌نه ٢-١. له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌دا چێڵسی لێدانێكی تری سزای ده‌ستكه‌وت و له خوله‌كی ٩٠+٣دا جۆرگینۆ ئه‌و لێدانه‌شی كرده گۆڵ و ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده ٣-١ بۆ چێڵسی.
به‌و ئه‌نجامه‌ش چێڵسی به ٤١ خاڵه‌وه له پله‌ی سێیه‌مدایه و ئه‌ستۆن ڤیللاش له ٢٢ خاڵدا مایه‌وه.