هەولێر – AA
ئەمڕۆ دووشەممە له میانی یارییهكانی قۆناغی ١٦ی جامی جیهانیی ٢٠٢٢ له قهتهر لە دوو کاتی جیاوازدا، هەڵبژاردەی ژاپۆن و هەڵبژاردەی کرواتیا، هەروەها هەڵبژاردەی بەڕازیل و هەڵبژاردەی کۆریای باشوور رووبەڕوو یەکتر دەبنەوە.
کاتژمێر ١٨:٠٠، ههڵبژاردهی ژاپۆن و هەڵبژاردەی کرواتیا لە یاریگای "ئەل جنوب"، رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
هەروەها لە کاتژمێر ٢٢:٠٠، هەڵبژاردەی بەڕازیل و هەڵبژاردەی کۆریای باشوور لە یاریگای "٩٧٤" رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
لە یارییەکانی ئەمشەودا، هەڵبژاردنەکان شەڕی گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانتییەکە دەکەن، بەتایبەتیش هەڵبژاردەی بەڕازیل "سلیساو" کە پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی شەشەهەمین نازناوی جامی جیهانیی لە مێژووی خۆیدا.
هەڵبژاردەی بەڕازیل پێنج جار نازناوی جامی جیهانیی بەدەست هێناوە کە تا ئێستا هیچ هەڵبژاردەیەک نەیتوانیوە ئەو ژمارەیە بشکێنێت.