Barış Seçkin
12 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2021
رۆما- AA
لە دەستپێکی یارییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەورووپا (یۆرۆی ٢٠٢٠) هەڵبژاردەی تورکیا و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رووبەڕووی یەکبوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٠ لە بەرژەوەندی ئیتاڵیا کۆتایی هات.
لە خولەکی ٥٣دا یاریزان، مەریح دەمیرال گۆڵی یەکەمی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تۆمار کرد.
دواتر لە خولەکی ٦٦دا یاریزان، چیرۆ ئیمۆبیلێ گۆڵێکی دیکەی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تۆمار کرد و جیاوازی نێوان هەردوو هەڵبژاردە بۆ ٢-٠ بەرزبووەوە.
بەهەمان شێوە لە خولەکی ٧٩دا گۆڵی سێیەمی هەمان هەڵبژاردە لە لایەن یاریزان، لۆرێنزۆ ئینسینی تۆمار کرا.
یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٠ لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کۆتایی هات.