Doğa Kırmızıoğlu
15 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2021
ئەنقەرە - AA
ئەمڕۆ لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپا (یورۆ ٢٠٢٠)دا، دوو یاری لە کۆمەڵەی شەشەم ئەنجامدەدرێت.
لە یاری یەکەمدا کە کاتژمێر حەوتی ئێوارە بە کاتی هەولێر بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەی پورتوگال رووبەڕووی هەڵبژاردەی هەنگاریا دەبێتەوە.
یارییەکە لە یاریگای پوشکاش ئەرینا لە شاری بوداپێست پایتەختی هەنگاریا بەڕێوەدەچێت.
بڕیاریشە ناوبژیوانی تورک، جونەیت چاکر ناوبژیوانی یارییەکە بکات و هەریەکە لە بەهائەددین دوران و تاریق ئۆنگون یاریدەدەری جونەیت چاکر دەبن.
یاری دووەم لە هەمان کۆمەڵەدا لەنێوان هەڵبژاردەکانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
یارییەکە کاتژمێر ١٠ی شەو بە کاتی هەولێر لە یاریگای ئالیانز لە شاری میونخ باشووری ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.