ئەنقەرە - AA
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوستڕالیا لە دوا یاریی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی قەتەر ٢٠٢٢دا دوای بەردنەوەی لە هەڵبژاردەی پێرو بە لێدانی سزا (بە ئەنجامی ٥-٤) توانی خۆی بگەیەنێتە یارییەکانی کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٢.
ئوستڕالیا کە لە قۆناغی چوارەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیادا لە ئیمارات-ی بردەوە، لە دوا یاریی پاڵاوتنەکانەکاندا لە یاریگای ئەحمەد بن عەلی لە شاری رەییان لە قەتەر رووبەڕووی هەڵبژاردەی پیرۆ بووەوە کە لە کۆمەڵەی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشووردا پلەی پێنجەمی بەدەستهێنابوو.
دوای ئەوەی کاتی یاسایی و کاتی زیادکراوی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، یارییەکە بە لێدانی سزا و بە ئەنجامی ٤-٥ لە بەرژەوەندی ئوستڕالیا کۆتایی پێهات.
ئوستڕالیا شانبەشانی هەریەک لە هەڵبژاردەکانی فەرەنسا و دانیمارک و تونس لە کۆمەڵەی D بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکات.