Haydar Toprakçı
02 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2023
ئیزمیر - AA
یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار کەس بەشداری لە چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی، بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیای تورکیا ناسراو بە TEKNOFEST کە لە ئیزمیر بەڕێوەچوو، کردووە.
فێستیڤاڵەکە لە فڕۆکەخانەی چاغلی لە ڕۆژانی ٢٧ی ئەیلوول ھەتا ١ی تشرینی یەکەم بەردەوام بوو. لە ھەژماری تایبەت بە TEKNOFEST لە راگەیەندراوێکدا زانیاریی لەسەر ژمارەی سەردانیکەران بڵاوکرایەوە.
لە راگەیەندراوی فێستیڤاڵەکەدا ھاتووە: "لە میانی پێنج ڕۆژی فێستیڤاڵەکەماندا کە لە ئیزمیر بەڕێوەچوو، یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار کەس سەردانیان کردین و بەو بۆنەیە سوپاسی ھەموو ھاوکاران و سەردانیکەران دەکەین".
فێستیڤاڵەکە کە بە بەشداری زۆریەک لە کۆمپانیا و دامودەزگاکان بەڕێوەدەچێت، ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە کە پەرەپێدانی پیشەسازی نیشتمانی لە تورکیا و پێشتر لە ساڵانی ٢٠١٨، ٢٠١٩ و ٢٠٢١ لە ئیستانبوڵ، لە ساڵی ٢٠٢٠ لە غازی عەنتاب و لە ساڵی ٢٠٢٢ لە شاری سامسۆنی تورکیا و باکوی ئازەربایجان ڕێکخرا.
ئەمساڵ بە بۆنەی سەدەمین ساڵی دامەزراندنی کۆماری تورکیا بڕیار درا کە لە سێ شاری گەورە ڕێکبخرێت و بۆیەش لە ٢٧ی نیسان تا ١ی ئایار لە ئیستانبوڵ، لە ٣٠ ئاب تا ٣ی ئەیلوول لە ئەنقەرە و لە ٢٧ی ئەیلوول تا ١ی تشرینی یەکەم لە ئیزمیر بەڕێوەچوو.