Hızır Hacısalihoğlu
03 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2018
کاستامۆن - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "ھاوپەیمانییەتی کۆمار ھاوپەیمانییەتییەکە لە پێناو ئارامیی گەل، خۆشگوزەرانیی دەوڵەت و ئاسایش کەوتووەتەڕێ. ھاوپەیمانییەتی کۆمار درێژەدانە بە رۆحیەتی یەنی کاپی. ھاوپەیمانییەتی کۆمار ھاوپەیمانییەتی گەلی تورکی بەڕێزە کە وانەی ناپاکانی ١٥ی تەمووزی دادا و رێگەی بە داگرتنی ئاڵای مانگ و ئەستێرە نەدا و رێگەی نەدا دەنگی بانگ بێدەنگ بکرێت."
سەرۆکوەزیرانی تورکیا و بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، بینالی یڵدرم گوتی: "(گوتەکانی مەراڵ ئاکشەنەر لەبارەی ئاژانسی ھاریکاری و گەشەپێدانی تورکی "تیکا") بۆچی تیکا دادەخات کە ئەو کار و بەرھەمانەی تورکیا یەک بە یەک ھەڵدەسێنێتەوە کە لە عوسمانیەوە ماونەتەوە؟ لەبەرئەوەی فەتۆ وا دەخوازێت. لەبەرئەوەی تیکا دەستوەردانی پێویستی کردووە لە بوارەکانی فەتۆ لە دەرەوە، ناڕەحەت بوون. بەڵێنی داخستنی دامەزراوەیەک دەدەن کە فەتۆ ھیچ خۆشی لێنایەت".