Yusuf Aydın Deniz
03 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2018
کاستامۆنو - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، بینالی یڵدرم له كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی مه‌یدانی كوزهی كه‌نت شاری کاستامۆنو وتارێكی پێشكه‌شی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی كرد.
بینالی یڵدرم گوتی: "هاوپه‌یمانییەتی كۆمار هاوپهیمانییەتییەكه له پێناو ئارامیی گه‌ل، خۆشگوزه‌رانیی ده‌وڵه‌ت و ئاسایش كهوتووهتهڕێ. هاوپه‌یمانییەتی كۆمار درێژه‌دانه به رۆحیه‌تی یه‌نی كاپی. هاوپه‌یمانییەتی كۆمار هاوپه‌یمانییەتی گه‌لی توركی به‌ڕێزه كه وانه‌ی ناپاكانی 15ی ته‌مووزی دادا و رێگه‌ی به داگرتنی ئاڵای مانگ و ئه‌ستێره نه‌دا و رێگه‌ی نه‌دا ده‌نگی بانگ بێده‌نگ بكرێت."
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، بینالی یڵدرم سه‌باره‌ت به گوته‌كانی مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر له‌باره‌ی ئاژانسی هاریكاری و گه‌شه‌پێدانی توركی "تیكا" گوتی:
"بۆچی تیكا داده‌خات كه ئه‌و كار و به‌رهه‌مانه‌ی توركیا یه‌ك به یه‌ك هه‌ڵده‌سێنێته‌وه كه له عوسمانیه‌وه ماونه‌ته‌وه؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌تۆ وا ده‌خوازێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی تیكا ده‌ستوه‌ردانی پێویستی كردووه له بواره‌كانی فه‌تۆ له ده‌ره‌وه، ناڕه‌حه‌ت بوون. به‌ڵێنی داخستنی دامه‌زراوه‌یه‌ك ده‌ده‌ن كه فه‌تۆ هیچ خۆشی لێنایه‌ت".