Fahrettin İbrahim
11 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم دوای دیداری لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا مایک پێنس رایگەیاند کە کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیان هەبووە و لەسەر چەند پرسێکی سیاسی قسەیان کردووە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی: "لەگەڵ بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس کۆبوونەوەیەکی بەسوودمان ئەنجامدا. تاوتوێی بابەتەکانی نێوان هەردوو وڵاتمان کرد. هاوکات قسەمان لەبارەی بابەتە هەرێمییەکانەوە کرد. وەک بنەما بڕیارماندا بۆ لەمەودوا هەوڵبدەین پەیوەندییەکانمان بەرەو پێشترببەین".
یڵدرم لەبارەی رادەستکردنەوەی سەردەستەی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن و بابەتی یەپەگە رایگەیاند: "ئێمە ئەوەی کە پێویست بوو گوتمان، چاوەڕوانییەکانی خۆمان پێگەیاندن، لایەنی بەرامبەریش سەبارەت بەمە شتێکی نەرێنی بە ئێمە نەگوت. ئەوەیان پێڕانگەیاندین کە لە هەستیارییمان لەوبارەیەوە و لەو گرنگییە تێدەگەن کە ئێمە بە بابەتەکەی دەدەین. چاودێریی کارەکان لەمەودوا دەکەین و دەبینین، ئێمەش هەنگاوگەلێک دەنێین. ئامانجی ئێمە ئەوە نییە پەیوەندییەکان گرژتر بکەین، بەڵکو ئەوەیە کە بەرەوپێشیان بەرین و باشتریان بکەین. ئەمە سوودی بۆ هەردوو وڵات هەیە: سوودی بۆ تورکیاش هەیە و بۆ ئەمریکاش. لەو روانگەیەشەوە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەسەر رۆژەڤی ئەرێنی''.