Abdullah Shukur
06 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەبارەی بوونی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە شنگال: "ئیدارەی ھەولێر و بەغدا پێیان وتین کە ئەم کارە لە رێگەی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی ئەمنی عێراقەوە چارەسەر دەکەین. ئێستا ئێمە لە چاوەڕوانی ئەو کارەداین. ئەگەر ھەنگاوی پێویست نرا ئەوە زۆر باشە، ئەگینا ئێمە رێکاری پێویست دەگرینە بەر".
یڵدرم لە پەخشی راستەوخۆی کەناڵی ئا خەبەر و ئەی تی ڤی بەشداری لە پرۆگرامی "سەرۆکوەزیران و رۆژەڤی تایبەت" کرد و وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەندیدار بە رۆژەڤی دایەوە.
یڵدرم رایگەیاند کە شەڕ و پێکدادان لە نێوان پەکەکە و ھێزەکانی پێشمەرگە لە شنگاڵ سەریھەڵداوە و باسی لە کۆبوونەوەکەی خۆی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی کرد.
لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەش لە ئارادایە یان نا، یڵدرم جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ناوچەیە بۆ تورکیا زۆر گرنگە.
یڵدرم ئاشکراشی کرد کە پەکەکە دەیەوێت ناوچەی قەندیلی دووەم لە شنگاڵ پێکبھێنێت و گوتیشی: "رێگە بەمە نادەین و راشمانگەیاندووە کە دوورخستنەوە و پاککردنەوەی تیرۆریستان لەو شوێنە لە رۆژەڤی ئێمەدایە. بەڵام ئیدارەی ھەولێر و بەغدا پێیان وتین کە ئەم کارە لە رێگەی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی ئەمنی عێراقەوە چارەسەر دەکەین. ئێستا ئێمە لە چاوەڕوانی ئەو کارەداین. ئەگەر ھەنگاوی پێویست نرا ئەوە زۆر باشە، ئەگینا ئێمە رێکاری پێویست دەگرینە بەر".