Mohammed Baqi Hussein
10 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2017
ئیزمیر - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم سەبارەت بەو رەخنانەی ئاماژە بەوە دەکەن سیستمی حکوومەتی سەرکۆماری تێکەڵاوی لە دەسەڵاتەکاندا دەهێنێتە ئاراوە گوتی: ''لە بنەڕەتدا ئەم سیستمە دەسەڵاتەکان لە یەکتری جیادەکاتەوە. لە سیستمی پێشتردا دەسەڵاتەکان جیانەکراونەتەوە''.
بینالی یڵدرم له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی Fox TVدا وه‌بیریهێنایه‌وه، پارته‌كه‌ی ناتوانێت به ته‌نها گۆڕانكارییه‌كی له‌و جۆره ئه‌نجامبدات و به‌هاوكاریی مه‌هه‌په 18 مادده‌ی گۆڕانكاریی ده‌ستووریان ئاماده‌كردووه.
له وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا سیستمه تازه‌كه ناوی چییه؟" سەرۆکوەزیران گوتی: "ناوی سیستمه‌كه سیستمی حكوومه‌تی سهركۆمارییه" و رایگه‌یاند "له راستیدا وه‌ك سیستمی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستمان پێكرد، به‌ڵام به‌ڕێز باخچه‌لی له كۆتاییدا پێشنیازێكی له‌و جۆره‌ی كرد و گوتی، 'ئه‌گه‌ر بڵێین سهركۆمار، واته سه‌رۆكی گه‌ل، سه‌رۆكی كۆمار. ئه‌مه‌ش ده‌سته‌واژه‌یه‌كی گونجاوه له‌گه‌ڵ سیستمی حكوومڕانیی و كولتوری ئێمه. گوتی با ناوی سیستمی سه‌ركۆماری بێت'. ئێمه‌ش گوتمان با حكوومه‌ته‌كه‌شی تێدابێت. بۆچی؟ چونكه له سایه‌ی گۆڕانكارییه‌كه‌دا حكوومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تیی سهركۆمار داده‌مه‌زرێت. ده‌سه‌ڵاته‌كانی سهركۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران یه‌كده‌گرنه‌وه. له‌به‌رئه‌وه سیستمه‌كه ناوی سیستمی حكوومه‌تی سهركۆمارییه".