Ramal Mahmood
02 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2016
هەکاری - AA
هێماکانی رووناکی (ترافیک لایت)ی شارۆچکەی یوکسەکۆڤا سەربە پارێزگای هەکاری کە بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکان زیانیان بەرکەوتووە، نۆژەن دەکرێنەوە.
دوای ئەوەی بەمەبەستی دابینکردنی ئاسایش و گەڕاندنەوەی ئاسوودەیی بۆ شارۆچکەکە لە ١٣ی ئاداری رابردوودا بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتوچۆ دەستیپێکرد و لە ٢٠ی نیسانی رابردوودا دوای تهواوبوونی ئۆپەراسیۆنێکی سهربازیی، کۆتایی ھات. کاروباری چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنانە بەردەوامە کە لە ئاکامی هێرشە تیرۆریستییەکان زیانیان بەرکەوتووە.
بەڕێوبەرایەتی رێگاوبان و تیمەکانی کۆمپانیاکانی بەڵێندەران لەمیانی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانی شارۆچکەکەدا هێماکانی رووناکی (تافیک لایت)ی ناوەندی شارۆچکەکە و شەقامی ئیپەک یۆڵو نۆژەنکرانەوە.
شایانی باسە لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی هێماکانی رووناکی قەرەباڵغی شەقامەکانیش ئاسایی بوونەتەوە.