Sinan Uslu
24 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له گوندی ماسكای عه‌فرین كه له‌لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاده‌وه كۆنترۆڵكراوه، چوار گوندنشینی به‌ته‌مه‌ن له ژێرزه‌مینێكدا دۆزرانه‌وه كه ده‌ستیان به‌سترابوو و، بهدهوریشیاندا مین و بۆمبی ده‌ستكرد دانرابوو، ئه‌وه‌یش بووه به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌په‌گه له عه‌فرین سڤیل وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه سه‌ربازیه‌كانه‌وه وه‌ریگراوه، به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی گوندی ماسكای سه‌ربه شاره‌دێی راجو، سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زهستوندا كه له ناوچه‌ی عه‌فرینی سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامداوه.
له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا چوار سڤیلی ته‌مه‌ن 80-90 ساڵان له ژێرزه‌مینێكدا دۆزرانه‌وه كه ده‌رگای ژێرزه‌مینه‌كه به بۆمبی ده‌ستی بۆمبڕێژكرابوو و چوارده‌وریشیان به مین ته‌نرابوو. پاشان له‌لایه‌ن تیمی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و بۆمبی ده‌ستكرده‌وه پوچه‌ڵكرانه‌وه.
دوای ئه‌وه سڤیله‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌منیی له ناوچه‌كه ده‌رهێنران و ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی سنوور كران.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له خانووه‌كانی دیكه‌دا به ههشتیاری پشكنین كرا ئه‌ویش له ئه‌گه‌ری بوونی دۆخی هاوشێوه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 12 بۆمب دۆزرانه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كۆنترۆلكراو پووچه‌ڵكرانه‌وه.
وێنه‌ی رووداوه‌كان كه سڤیل وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارهێنراوه و خوازراوه له‌و رێگه‌یه‌وه زیان به‌ر ئه‌ندامانی سوپای توركیا بكه‌وێت كه دێن به هانایانه‌وه بڵاوكرایه‌وه و خرایه‌ڕوو.