Muhammed Karim Saedgul
24 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2023
ئەنقەرە-AA
ئەرشیڤی بینراوی ئاژانسی نادۆڵو، کە زیاتر لە ١٠ ملیۆن وێنە و زیاتر لە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار ڤیدیۆ لەخۆدەگرێت و رەنگدانەوەی زیاتر لە سەدەیەکی گەشتی هەواڵەکانە، گشتگیرتر دەکرێت و وای لێدەکرێت نەوەکانی داهاتوو بە ئاسانی دەستیان پێی بگات.
ئاژانسی ئانادۆڵو، کە لە ٦ی نیسانی ساڵی ١٩٢٠ بە فەرمانی مستەفا کەمال ئەتاتورک دامەزرا، بە زیاتر لە ١٠٠ ساڵ ئەزموونی رۆژنامەگەری و رووماڵکردنی پێشهاتە هەنووکەییەکان لە پڕ جموجۆڵترین ناوچەکان، لە نێو کاریگەرترین ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان لە پێشەنگدایە.
ئاژانسهكه یەکێکە لە دامەزراوە دەگمەنەکان کە خاوەنی چەندین ملیۆن دەقی هەواڵ، فۆتۆ و ڤیدیۆیە کە لە ئاستی بەڵگەی مێژووییدان، ئامادەکارییەکان بۆ پرۆژەی "ئەرشیڤی AA" کە ماوەیەکی زۆرە کاری لەسەر دهكرێت، تەواوبووە.
لەو چوارچێوەیەدا بۆ ئەوەی پرۆژەی ئەرشیڤ بەردەوامبێت و لە چوارچێوەی رێنمایی دیاردا جێبەجێبکرێت، دێسكی سەرنووسەریی ئەرشیفی بینراو لەژێر هەیکەلییەتی ئیدارەی پەخشی هەواڵە بینراوەکاندا، دامەزرا.
دێسكی سەرنوسەرییەکە، کار لەسەر ئەوە دەکات ئەرشیڤی بەهێزی ئاژانسی ئانادۆڵو بە شێوەیەکی ئاسانتر بکەوێتە بەردەست نەوەی داهاتوو، درووستکردنی بەهای نوێ لە ئەرشیڤ لەگەڵ ئاڵنگاری نوێ و تیشک خستنەسەر ئەرشیڤی بینراو لە رێگەی پرۆژەی جیاوازهوه.
بە مەبەستی ئاسانکاری گەیشتن بە وێنەکان لە نێو دێسكی سەرنووسەریی ئەرشیڤی بینراو، دەست بە کارکردن لەسەر پرۆگرامێکی گشتگیر بۆ رێکخستنی زانیارییە پێویستەکان لەژێر وێنەکان، دەقی وێنەکان و وشە سەرەکییەکانی ناوەڕۆکەکان کراوە.
ناوەرۆکە بینراوەکان کە لە ساڵانی ١٩٠٠وە تا ئەمڕۆمان بەرهەمهێنراوە لە ماڵپەڕی "anadoluimages.com" بە ژێرنووسی تورکی و ئینگلیزی بەشێوەیەک بەردەستە کە وەڵامی داواکارییەکانی بەکارهێنەران دەداتەوە.
ناوەڕۆکی ئەرشیڤی پێشهاتە مێژووییە گرنگەکانی و هەڵبژاردنە تایبەتەکانی پێشهاتە هەنووکەییەکان لە بەشی بژاردەی "anadoluimages.com" پێشکەشی بەکارهێنەران دەکرێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو لە بواری تۆرە کۆمەڵایەتییەکانیشدا ئامانجیهتی بە ناوەڕۆکی ئەرشیڤی بەهێز و بەکوالیتی ناو تۆماربکات.
هەژمارەکانی "@AAarsiv" کە بۆ ئەم مەبەستە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کراوەتەوە ئامانج لێی پێشکەشکردنی یادەوەریی بەهێز و رەسەنی بینراوی تورکیایە بۆ رای گشتی.