Ercan Çakar
14 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا، لە یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆ ٢٠٢٠، لە ھەفتەی نۆیەم و لە گرووپی H بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئایسلەند بە بێ گۆڵ یەکسان بوون ، بەم ئەنجامەش ھەڵبژاردەی تورکیا سەرکەوتنی مسۆگەر کرد و راستەوخۆ گەیشتە پاڵەوانێتییەکە.
لە خولەکی ٥٤ دا بوراک یەڵماز لەلای راستەوە تۆپێکی فڕێدایە ناو ناوچەی سزا، تۆپەکە بە ئاراستەی گۆڵ رۆشت و گۆڵپارێزی تێپەڕاند، بەڵام بەر شیشی سەرەوەی گۆڵەکە کەوت و چووە دەرەوەی گۆڵ.
لە خولەکی ٦٣دا بە پاسێکی ھاکان چالھانئۆغڵو بۆ نێو ناوچەی سزا، تۆپەکە چووە بەردەم ئۆزان توفان، ئەویش تۆپەکەی ئاراستەی گۆڵ کرد، بەڵام بە بەرزییەکی کەمەوە بەسەر شیشی گۆڵەکەدا تێپەڕ بوو .
لە خولەکی ٧٠ی یارییەکەشدا دووبارە ھاکان چالھانئۆغڵو پاسێکی ناردە ناو ناوچەی سزا، بوراک یەڵماز تۆپەکەی وەرگرت و شووتێکی ئاراستەی گۆڵ کرد، بەڵام گۆڵپارێزی ئایسلەند، ھاڵدۆرسۆن خۆی بۆ تۆپەکە ھەڵدا و فڕێی دایە دەرەوەی ستوونی گۆڵەکە.
لە ماوەی کاتی زیادکراوی یارییەکەشدا و لە خولەکی ٩٠+١ دا یوسف یازیجی ئۆڤەرێکی لە سەر ھێڵی کۆرنەرەوە ناردە ناو ناوچەی سزا، تۆپەکە بەرەو گۆڵ ئاراستە کرا، ئەمجارەش تۆپەکە جارێکی دیکە نەیویست بچێتە ناوگۆڵەکە و بەر شیشی سەرەوە کەوت و ھاتەوە ناو یارییەکە.
لە کۆتایدا ناوبژێوانی یارییەکە فیکەی کۆتایی لێدا و ھەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
بەم ئەنجامەش، تورکیا کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٢٠ خاڵ و لەپلەی یەکەم دێت، ئایسلەند-یش بە ١٦ خاڵ لەپلەی سێھەمی ریزبەندی گرووپەکە دێت.