Göksel Yıldırım
06 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2023
ئەنقەرە-AA
گەورەترین کەشتی جەنگیی تورکیا (TCG Anadolu) رۆژی دووشەممە رادەستی فەرماندەیی هێزە دەریاییەکان دەکرێت.
لە چوارچێوەی پڕۆژەی کەشتی تورکیی (MİLGEM) سەرۆکایەتی پیشەسازیی سەربازیی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیادا رێوڕەسمی واژووکردنی دروستکردنی سێ کەشتی نوێ ئەنجامدرا.
سەرۆکی پیشەسازیی سەربازیی تورکیا، ئیسماعیل دەمیر لە رێوڕەسمەکەدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە رۆژی دووشەممە بە رێورەسمێکی شایستە کەشتی (TCG Anadolu) رادەستی فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانی تورکیا دەکرێت.
ئیسماعیل دەمیر لە میانی لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجیان بووە لەمساڵدا دروستکردنی کەشتی (TCG Anadolu) تەواو ببێت و فڕۆکەی جەنگیی (Hürjet) دروستکراوی تورکیاش لەسەر کەشتییەکە بەکاربهێندرێت.
ئەم کەشتییە دەتواندرێت بەبێ پەیوەستبوونی بە بنکەی سەرەکییەوە و بە پشتیوانی لۆجیستی خۆی بڕوات بۆ ئەو شوێنەی بۆی دیاری دەکرێت.
(TCG Anadolu) ٢٣١ مەتر درێژە و ٣٢ مەتریش پانە و توانای هەڵگرتنی ٢٧ هەزار تۆن قورسایی هەیە، هەروەها دەتوانێت فڕۆکە، هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بگوێزێتەوە.
ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی لەسەر ئەم کەشتییە جێگیر دەکرێن لە ئۆپەراسیۆنی هێزە سەربازییەکانی تورکیادا رۆڵێکی گرنگیان دەبێت.