Veysel Altun,Gökhan Gücüklüoğlu
06 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2023
ئادیامان – AA
بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی شەشی شوبات لە قەهرەمانمەڕەش روویان دا و ١١ پارێزگای تورکیایان گرتەوە، درزی گەورە لە گردێک لە پارێزگای ئادیامان دروست بووە.
دوای بوومەلەرزەکان کە بەگوڕی ٧،٧ پلە و ٧،٦ پلە روویان دا و بە "کارەساتی سەدە" لەقەڵەم دەدرێن، هاوشێوەی زۆر ناوچەی دیکە رۆچوون و دروستبوونی درز لە زەویدا لە ئادیامان-یش رووی دا.
لە ئاکامی بوومەلەرزەکاندا گاشەبەردە گەورەکانی ئەو گردەی دەکەوێتە ناوچەی کارەدەرە لە ناحیەی یایڵاکۆناک لە جێی خۆیان جووڵان و دزی گەورەیش لە ناوەڕاستی گردەکە دروست بووە.
دیمەنی دزەکان لەلایەن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە لە رێگای درۆنەوە تۆمار کران.

ئەندازیاری زەویناسی، ئیسماعیل ئاکسو بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە تاکوو ٣٠٠ کیلۆمەتر زەویی ناوچەکە تووشی دزربردن بووە، گوتی: " هاتنە دەرەوەی وزەیەکی ٥٠٠ ساڵی بووە هۆی کارەساتی سەدە. بوومەلەرزەکان هاوشێوەی زیانگەیاندێکی زۆر بە باڵەخانە و خانووەکان، هەروەها بە شێوەیەکی جیددی بوونەتە هۆی گۆڕانکاری لە شێوەی زەویدا. بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە رۆچوون و درزبردنی زەوی روویداوە".
ئەندازیاری باڵای جوگرافیای سروشتی، عەلی زەینەڵ دەنیزلیئۆغڵویش ئاماژەی بەوە دا کە ئەو وزەیەی لەگەڵ روودانی بوومەلەرزەکاندا دەرچووە لە مەودایەکی زۆر فراواندا بڵاو بووەتەوە و زیانی زۆری لێ کەوتووەتەوە، گوتی: "دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان بۆمان دەرکەوت کە بوومەلەرزەکان بوونەتە هۆی جموجۆڵی گەورە و بەرفراوانی بارستەکانی زەوی".
